← گەڕانەوە چالاکییەکان

دوا کۆبوونەوەی لیژنەی ئامادەکاری کۆنفرانسی حەوتەمی جیۆکوردستان بەڕێوەچوو

ئەمڕۆ، سەرۆک، جێگر و ئەندامانی لیژنەی ئامادەکاری کۆنفرانسی جیۆکوردستانى حەوت، لە بەشی زانستەکانی زەوی و نەوتی زانکۆی سلێمانی، دوا کۆبوونەوەی خۆیان بەڕێوەبرد. لە کۆبوونەوەکەدا، تەواوی ئامادەکارییەکانی کۆنفرانس، بە تایبەتی کاروباری لۆجستی، میوانداری و ڕێکخستنی بەرنامەکان، هەڵسەنگێندران و دوا ڕێنماییەکان بۆ بەڕێوەچوونی سەرکەوتووانەی کۆنفرانس خرانەڕوو. لیژنەکە جەختی کردەوە کە ئامادەکارییە سەرەکییەکان تەواو بوون و هەموو لایەنە پەیوەندیدارەکان بۆ پێشوازی لە بەشداربووان و میوانان ئامادەن. کۆنفرانسی جیۆکوردستان حەوتەم بۆ پێشکەشکردن و گفتوگۆکردنی توێژینەوە و بابەتە نوێیەکانی بواری زانستەکانی زەوی و نەوت و ژینگە بەڕێوەدەچێت و ژمارەیەک توێژەر، پسپۆڕ و ئەکادیمی ناوخۆ و بیانى بەشداری تێدا دەکەن.